سنور ميديا
124 جار بینراوە 2/6/2019 12:24 PM

وەزیرى ناوخۆى ئوسترالیا : بەردەوام دەبین لە گێڕانەوەى کۆچبەرانى دەریایى قاچاخ



سنور ميديا 

وەزیرى ناوخۆى ئوسترالیا، پیتەر داتن، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند لە ژێر دەسەڵاتى حکومەتى ئێستاى ئوسترالیا بەسەرۆکایەتى سکۆت مۆریسن کە دووبارە هەڵبژاردراوەتەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنى کابینەى نوێى حکومەتى ئەو ووڵاتە، ئوسترالیا ڕێوشوێنە توندەکانى پاراستنى سنورەکانى ئوسترالیا خاو ناکەنەوە و هەر کەسێک بیەوێت بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بکات، دەستگیردەکرێت و ڕەوانەى ووڵاتى خۆى دەکرێتەوە.


هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەدا، وەزیرى ناوخۆى ئوسترالیا باسى دەستگیرکردنى بەلەمێکى قاچاخى کۆچبەران کرد کە بەودوایانە ڕووى لە ئوسترالیا کردووە و 20 سەرنشینى بەڕەگەز سریلانکى تێدابووە کە سەرجەمیان دەستگیرکراون و ڕەوانەى سریلانکا کراونەتەوە.


هاوکات، وەزیرى ناوخۆى ئوسترالیا داواى لە پارتى کرێکارانى ئوسترالیا کرد کە لە ئێستادا لەبەرەى ئۆپۆزیسیۆنن کە لە پەرلەمان پشتگیریان بکەن بۆ هەڵوەشانەوەى یاساى گواستنەوەى پەنابەرانى دوورگەکانى ناورۆ و پاپانیوگینا بۆ ئوسترالیا کە پێشتر بەمەبەستى وەرگرتنى چارەسەرى تەندروستى بۆ ئەو پەنابەرانە لە ئوسترالیا دەرکراوە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure