سنور ميديا
618 جار بینراوە 1/6/2019 02:12 PM

پارتى له‌ يادى دامه‌زراندنى يه‌كێتى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر يه‌كێتى



سنور ميديا 

وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاشه‌كشه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌ كرد كه‌ له‌نێوانیاندا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئیمزایان كرد.

 

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تی حزبه‌كه‌ی له‌ پیرمام رایگه‌یاند: سیاسه‌تی پارتی نواندنی نه‌رمی و دانبه‌خۆدا گرتن بووه‌.

 

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكراشیكرد: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا دەقی رێككه‌وتنەکەیان لەگەڵ یه‌كێتی لە بارەی کەرکوک بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

 

مەحمود محەمەد وتیشی: "نابێت رێگە بدەین دۆخی کەرکوک لەوە زیاتر ئاڵۆز ببێت".

 

راشیگەیاند: "لەگەڵ یەکێتی رێککەوتین کە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت تەنها پۆستەکان یەکلا بکرێتەوە و لە دوای پێکهێنانی حکومەت پرسەکانی دیکە یەکلا بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە یەکێتی بە بێسەروبەریی و بە بێ ئاگادارکردنەوە کشایەوە".

 

لەبارەی کێشەکانی کەرکوک، مەحمود محەمەد وتی: "سەرۆک بارزانی و کاک کۆسرەت لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک رێککەوتبوون، بەڵام یەکێتی پاشگەزبووەوە".

 

لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی، وتەبێژی پارتی رایگەیاند: "دەبێت رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت، بەڵام لە ئێستا هیچ گفتوگۆیەکمان نییە و قسەی خۆمان کردووە. ئەوان بە رێککەوتنەکە قایل نین و دەبێت خۆیان بەرپرساریەتی بگرنە ئەستۆ، دەبێت خەڵکی کوردستان ئەمە بزانێت".

 

لەبارەی کێشەی سووتانی گەنمی جووتیاران، وتەبێژەکەی پارتی رایگەیاند: "هێزە ئەمنییەکان دەگرنە ئەستۆ و دەبێت و دەبێت ئەو دۆخەی ئێستای کەرکوک چارەسەر بکرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure