سنور ميديا
444 جار بینراوە 1/6/2019 02:02 PM

كۆسره‌ت ڕه‌سول له‌باره‌ى ڕێككه‌وتن له‌گه‌ل بارزانى بۆ دانانى فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر به‌ پارێزگارى كه‌ركوك هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

کۆسرەت رەسوڵ جێگری‌ سکرتێری‌ گشتی‌ یەکێتی‌ رایگەیاند، لەگەڵ مەسعود بارزانی‌ باسیان لە دانانی‌ فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگاری‌ کەرکوک نەکردووە.

 

کۆسرەت رەسوڵ، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی‌ بەوەدا، پرسی دیاریکردنی‌ فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگاری‌ کەرکوک بە پێچەوانەوە باسی‌ لێوەدەکرێت، دوای‌ ئەوەی‌ بریاردرا ئەو پرسە لەگەڵ بارزانی‌ چارەسەر بکەن، هەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکردووە.

 

ئاماژەی‌ بەوەشکرد، دواتر ساردی‌ کەوتە پەیوەندییەکانی‌ پارتی‌ و یەکێتی‌ یەوە، پاشان چاوی‌ بە مەسعود بارزانی‌ کەوتووە، بەڵام باسیان لە دانانی‌ فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگاری‌ کەرکوک نەکردووە.

 

جەختیشیکردەوە، دەبێت پرسی کەرکوک چارەسەر بکەن و ئەوان لەگەڵ چارەسەرکردنیدان.

 

لەبارەی‌ پرسی کۆنگرەی‌ یەکێتی‌ یەوە، کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ بەستنی‌ کۆنگرەدان و ئەوانە لەبەستنی‌ کۆنگرە دەترسن کە مێژوویەکی‌ باشیان نییە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure