سنور ميديا
478 جار بینراوە 31/5/2019 03:01 PM

دواجار له‌ حزبه‌كه‌ى ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌



سنور ميديا 

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌ركرده‌ له‌حزبی ده‌عوه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌رجه‌م پۆسته‌ حزبییه‌كان ڕاگه‌یاند.

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق‌و سه‌ركرده‌ له‌حزبی ده‌عوه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

 

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق و سه‌ركرده‌ له‌حزبی ده‌عوه‌ كه‌ ئێستا سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی نه‌سر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی حزبی ده‌عوه‌ ده‌بێت و ته‌نیا وه‌ك ئه‌ندامێكی ئاسایی ده‌مێنێته‌وه‌.

 

عه‌بادی داواشیكردووه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌یكه‌لی حزبی ده‌عوه‌دا بكرێت، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یش به‌كاركردنی ده‌عوه‌دا بكرێت.

 

له‌ساڵی 2006ه‌وه‌ حزبی ده‌عوه‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی له‌ده‌ستدا بوو تا ساڵی 2018 و ڕاسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure