مه‌سعود بارزانى
125 جار بینراوە 31/5/2019 11:34 AM

مه‌سعود بارزانى له‌سه‌ر دۆخى كه‌ركوك هاته‌ ده‌نگ



سنوور ميديا 

مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەبارەى تەقینەوەکەى کەرکوکەوە رایگەیاند، لە شاری كەركووك پێویستە كاری هاوبەش و هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزی پێشمەرگە و دامودەزگەی هەرێم و حكوومەتی عێراق هەبێت.

 

بارزانى لەپەیامێکدا بە بۆنەى نەقینەوەکانى ئەمشەوى کەرکوکەوە"بە داخێكی زۆرەوە لە شەوی پێنجشەممە 30ـی 5ـی 2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شاری كەركووك ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و ژمارەیەكی تر بریندار بوون. وێڕای ئەوی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستیانە دەكەین، سەرەخۆشییش لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارن دەخوازین".

 

هەروەها بارزانى داواش لە حكومەتی عێراقی دەكات بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە ئاشكرا بكرێن و بە سزای خۆیان بگەیێندرێن.

 

لەبەشێکى ترى پەیامەکەیدا بارزانى رایگەیاندوە، ئامانجی تیرۆر تێكدانی پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی كەركووكە و مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و ئاسوودەیی خەڵك. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریش بە تایبەت لە شاری كەركووك.

 

هاوکات بارزانى جەختیکردوەتەوە، پێویستە كاری هاوبەش و هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزی پێشمەرگە و دامودەزگەی هەرێم و حكوومەتی عێراق هەبێت. ئەوەیش لەپێناو بنبڕكردنی هەڕەشەی تیرۆر و پاراستنی پێكهاتەكان و گەڕاندنەوەی كەركووك بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure