گۆڕان
184 جار بینراوە 31/5/2019 02:32 AM

به‌یانێک له‌ فراکسیۆنی گۆڕانه‌وه‌



 

به‌یانێک له‌ فراکسیۆنی گۆڕانه‌وه‌

ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر جارێکی دیکه‌، که‌رکوکی کرده‌ ئامانج و که‌رکوکیه‌کانی کرده‌ قوربانی.


وه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان ئیدانه‌ی ئه‌م کاره‌ تیرۆرستیه‌ ده‌که‌ین، له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین جێگایان به‌هه‌شت بێت، هیوای چاکبونه‌وه‌ بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.


ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌، که‌ دۆخی کورد له‌ ناوچه‌ کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ حاڵێکی خراپدایه‌و جگه‌ له‌و مه‌ترسیه‌ی له‌سه‌ر گه‌نم و سامان و خاکی کوردان هه‌یه‌، له‌ چه‌ندین شوێن هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌.


بۆیه‌ لێره‌وه‌ داواکارین سه‌رجه‌م حیزبه‌ کوردستانیه‌کان ناکۆکیه‌کانیان وه‌لاوه‌ بنێن و پێکه‌وه‌ کۆببنه‌وه‌و پلانێک بۆ ئه‌م ناوچه‌ کوردستانیانه‌ دابنێن.

فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure