مه‌سعود بارزانى
213 جار بینراوە 31/5/2019 02:27 AM

بارزانی هانا بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌بات



سنور ميديا 

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، "سووتاندنی دەغل و دانی هاووڵاتیانی كورد لە ناوچەكانی ماددەی 140 تاوانێكی گەورە و زوڵمێكی ئاشكرایە".

 

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ په‌یامێكی له‌باره‌ی سووتاندنی دەغل و دانی هاووڵاتیانی كورد بڵاوكرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند، "ئەوەی لەو ناوچانە دەگوزەرێت پێشێلكردنی یاسا و دەستوور و بەهاكانی مرۆڤایەتیە و زەنگی مەترسیشە بۆ ژیانی خەڵك و داهاتووی ئەو ناوچانە. ئەم زوڵمەی كە ڕۆژانە دەكرێت، سزادان و هەڵتەكاندنی خەڵكە لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی".

 

ده‌شڵێت:"سەپاندنی ئەو دۆخە بەسەر جووتیاران و خەڵكی سڤیلی ئەو ناوچانە بە هیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵكردن نییە و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ئەو بارودۆخە نالەبارە بێنە دەنگ".

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی:

 

سووتاندنی دەغل و دانی هاووڵاتیانی كورد لە ناوچەكانی ماددەی 140 و هەروەها كوشتن و ئازاردان و برینداركردنی خەڵكی كورد لەو ناوچانەدا كە ماوەیەكە بووەتە دیاردە و ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت، تاوانێكی گەورە و زوڵمێكی ئاشكرایە لە هاووڵاتیانی بێتاوانی كورد دەكرێت.

 

ئەوەی لەو ناوچانە دەگوزەرێت پێشێلكردنی یاسا و دەستوور و بەهاكانی مرۆڤایەتیە و زەنگی مەترسیشە بۆ ژیانی خەڵك و داهاتووی ئەو ناوچانە. ئەم زوڵمەی كە ڕۆژانە دەكرێت، سزادان و هەڵتەكاندنی خەڵكە لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی .

 

سەپاندنی ئەو دۆخە بەسەر جووتیاران و خەڵكی سڤیلی ئەو ناوچانە بە هیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵكردن نییە و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ئەو بارودۆخە نالەبارە بێنە دەنگ و حكوومەتی عێراقیش دەبێ بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و كۆتایی بەو ستەم و یاساشكێنیە بهێنێت كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیداری هەرێم لەدژی هاووڵاتیانی كورد ئەنجام دەدرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure