يه‌كێتى
337 جار بینراوە 31/5/2019 02:21 AM

يه‌كێتى به‌فه‌رمى له‌سه‌ر ته‌قينه‌وه‌كانى كه‌ركوك هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كه‌ركوك و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ بڵاو كرده‌وه‌.


له‌و راگه‌یه‌ندراوەکەدا هاتووه‌:"له‌ شه‌وانی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و له‌كاتێكدا هاوڵاتیان خۆیان بۆ جه‌ژن ئاماده‌ ده‌كه‌ن جارێكی تر ده‌ستی تیرۆریستی بۆ كه‌ركوك درێژده‌كرێته‌وه‌ و له‌ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌دا سه‌روماڵی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ ده‌كرێته‌ ئامانج.


فراکسیۆنى یەکێتى وێڕای ئیدانه‌کردنى ئو تەقینەوانە مه‌ترسی خۆى له‌دۆخی شاره‌كه‌ ده‌خاتەروو داوا دەکات په‌له‌بكرێت له‌ توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌هه‌موو ئه‌و هێزه‌ یاساییانه‌ی كه‌ له‌رابردوودا رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ له‌ نێویشیاندا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌ وه‌ك هێزێكی یاسایی ئه‌زموونی زۆری هه‌یه‌ له‌ پاراستنی دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌دا.


هەروەها فراکسیۆنى یەکێتى داواشیکردوە پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراقه‌وه‌ رێگه‌بدرێت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ رێگری له‌هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكێ تیرۆریستی هاوشێوه‌.

 

له‌به‌شی كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:"نزا ده‌كه‌ین خوای گه‌وره‌ شه‌هیدانی ئه‌و كرده‌وه‌ چه‌په‌ڵه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و به‌زووی شیفای برینداره‌كان بدات وه‌ هیواخوازین هه‌موو دڵسۆزان هاوكاربن له‌ دانانی پلانێكی تۆكمه‌ به‌ به‌شداری هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌رقه‌راركردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی له‌ شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure