دابەشکردنی دیاری بەسەر منداڵاندا
55 جار بینراوە 30/5/2019 10:54 PM

شارەزوور:دیاری بەسەر منداڵاندا دابەشکرا



سنورمیدیا-یەحیا حەبیب

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 30ئایاری2019، بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن بە هەماهەنگی کتێبخانەی گشتی ناحیەی زەڕایەن، هەستان بە دابەشکردنی دیاری بەسەر منداڵانی ناوچەکەدا.

 

"دیاری بە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی ناحیەکە بەخشرا"

توانا نەوشیروان، لێپرسراوی کتێبخانەی گشتی زەڕایەن لە لێدوانێکیدا بە سنورمیدیای ڕاگەیاند:"ئەمڕۆ بە هەمەهەنگی کتێبخانەکەمان ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن سەردانی ناحیەی زەڕایەنی و کرد و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە دیاری بە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی ناحیەکە بەخشرا ".


وتیشی:"ژمارەی منداڵەکان زیاتربوون لە 60 منداڵ و لە هۆڵی کتێبخانەکەمان دیارمان بە منداڵەکان بەخشی".


"شوێنێک نیە"

لێپرسراوی کتێبخانەی گشتی زەڕایەن سەبارەت بە نەبوونی شوێنێکی تایبەت بە منداڵان نیگەرانی خۆی دەربڕی بۆ سنورمیدیا وتی: "بەداخەوە لەم قەزایەدا ماوەی چەند ساڵە شوێنێک نیە منداڵەکانمان کاتەکانیان بەیاری کردن تێدا بەسەر بەرن ".

 

ئاماژەی بەوەشکرد:"نەبونی شوێنێک بۆ منداڵان وایکردووە کە سروشتی خۆیان لا بدەن و یاری ئەلیکترۆنی و سۆشیاڵ میدیا و یوتوب کاتەکانیان بەسەربەرن ".

 

جێگەی سەرنجە لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی منداڵان ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن دیاریان بەسەر منداڵانی شەهیدی دەستی داعشی سنوری قەزای شارەزوور دابەش کرد.


لەساڵی 1925 لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێکی جیھانی بۆ پاراستنی مافی منداڵان ڕۆژی ١ی حوزەیران دیاری کرا وەک ڕۆژی جیهانی منداڵان،ڕۆژی منداڵان و بەفەرمیش لە ساڵی 1950وە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان بە شێواز و چالاکی جیاواز یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە.

 

 

3351193052019_na.jpg

 

1653193052019_why.jpg

563817162019_news suli.jpg

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure