سنور ميديا
3400 جار بینراوە 30/5/2019 01:24 PM

مه‌سعود بارزانى و حزبه‌كه‌ى شكستيان هێنا



سنور ميديا 

پارتی لەهەوڵەكانی بۆ رادەستكردنەوەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك شكستیهێناوەو ناوبراو رادەستی دەسەڵاتی بەغدا دەكرێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەكان كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست كەوتووە، لەكاتی دەستگیركردنی مه‌سعود بارزانى حزبه‌كه‌ى ڕاسپاردوه‌ بۆ هه‌وڵى ئازاد كردنى ، یان لايه‌نى كه‌ى رادەستكردنەوەی ناوبراو بەهەرێمی كوردستان.

 

هەر بەپێی زانیارییەكان، هەرچەندە هەوڵەكانی پارتی جددی بوون‌و تەنانەت كاری بۆ ئەوەش كردووە، لەرێگەی دانی پارە ئازادبكرێت، بەڵام سەرجەم هەوڵەكان بێ‌ ئەنجامبوون‌و لەو بارەوە شكستی هێناوە.

 

هه‌ر به‌پێى زانياريه‌كان، له‌ ئێستا شاندێكی عێراقی لەبەیروتی پایتەختی لوبنانن، بۆ ئەوەی نەجمەدین كەریم بگەڕێننەوە بەغداو رادەستی دادگای بكەن بۆ دادگایكردن.

 

نەجمەدین كەریم سێ‌ شەممەی رابردووتر لەبەیروتی پایتەختی لوبنان لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپوڵ دەستگیرا، ئەوەش لەسەر سكاڵایەكی دادگای نەزاهە بەتۆمەتی گەندەڵی.

 

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێ له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌ر نەجمەدین كەریم له‌ پۆستی پارێزگاری كەركوك دوورخرایەوە، دواتر دادگای نەزاهە سكاڵای لەسەر تۆماركردو چەندین كەیسی گەندەڵی لەسەر كرایەوە، بەو هۆیەشەوە دادگای كەركوك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرا .

 

له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو له‌ به‌يروتى پايته‌ختى لوبنان نابراوه‌ ده‌ستگير كرا , و به‌ڵام دوای 24 سەعات لەدەستگیركردنی پۆلسی ئەنتەرپوڵ نەجمەدین كەریمی ئازادكرد، بەڵام بڕیاریدا گەشتكردنی لێ‌ قەدەغەبكرێت‌و لەرۆژی چوار شەممەی رابردووترەوە لەژێر چاودێریدایە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure