داهاتی نه‌وت
119 جار بینراوە 30/5/2019 11:40 AM

دیلۆیت: (49%)ی داهاتی نەوتی هه‌رێمی کوردستان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌



سنور میدیا - کوردستان

کۆمپانیای دیلۆیت ڕایگه‌یاند لە کۆی زیاتر لە دو ملیار دۆلار پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم، تەنها یەک ملیار و (96) ملیۆن دۆلاری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی هەرێم، بەوەش تەنها (51%)ی داهاتی نەوتی فرۆشراو گەڕاوەتەوە خەزێنەی گشتی.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە راپۆرتی شەشەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن, كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی , هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان له‌ سێ مانگی کۆتایی 2018 بڵاوکرده‌وه‌.

 

بەپێی راپۆرتەکە تەنها لە سێ مانگدا بڕی (410) ملیار و (581) ملیۆن و (533) دۆلار وەک تەعریف و پێدانەوەی قەرز دراوەتە کۆمپانیای وزەی تورکی (TEC) و کۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتی تورکیا (TPIC) و بڕی (253) ملیار و (928) هەزار و (37) دۆلار بەناوی خەرجییە گشتییەکان خەرجکراوە بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی ئاشکرا بکرێت.

 

کۆمپانیای دیلۆیت ئاشکرای کردوە؛ لە کۆی گشتی داهاتی نەوتی هەرێم کە بڕەکەی زیاتر لە دو ملیار دۆلارە، تەنها (یەک) ملیار و (96) ملیۆن و (478) هەزار و (527) دۆلار وەک داهاتی سافیی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە وەرگیراوە کە دەکاتە رێژەی (51%)ی پارەی نەوتی فرۆشراو، به‌م پێیه‌ش ڕێژه‌ی (49%) ی داهاتی نه‌وت نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان.

 

بێجگه‌ له‌وه‌ی حکومەتی هه‌رێم، بڕی (86) ملیۆن دۆلاری وەک پێشەکی فرۆشتنی نەوتی خاو لە داهاتودا وەرگرتوە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure