.
200 جار بینراوە 29/5/2019 04:00 PM

'بەغداد-کوردستان'ی ستران عەبدوڵڵا بڵاودەکرێتەوە



سنورمیدیا

کتێبی(بەغدا-کوردستان،چەندسەرنجێک لە بارەی تەنگژەی حزبایەتی) نوێترین بەرهەمی چاپکراوی نوسەر و رۆژنامەنوسی کورد،ستران عەبدوڵڵاییە کە خۆی لە سێ چاوپێکەوتنی ناوبراو دەبینێتەوە و لەماوەیەکی نزیکدا بڵاودەبێتەوە.

 

کتێبی بەغدا-کوردستان،خۆی لە سێ چاوپێکەوتنی تا ڕادەیەک درێژ دەبینێتەوە کە لەلایەن تەحسین تەها چۆمانییەوە ئەنجامدراون،کە یەکەمیان تایبەتە بە پرسی کورد لە عێراق بە تایبەت لە قۆناغی دوای پڕۆسەی ئازادی تا شەری داعش و کۆتایی هاتنی.

 

دووەم بەش کە میحوەری سەرەکی کتێبەکەیە بریتییە لە ڕوانین لە کێشەی حیزب و حیزبایەتی لە کوردستان،لەگەڵ ئەوەشدا بەشی سێیەم تایبەتە بە ڕەوتی گەشەکردنی فیکریی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.

 

سەبارەت بە مێژووی چاوپێکەوتنە ئەوە ڕوونکراوەتەوە:"چاوپێکەوتنەکان دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاست و کۆتایی ساڵی 2018، کە بەهۆی سەرقاڵی و کاری ترەوە نەتوانرا کتێبەکە لە کاتی خۆیی و لە هەمان ساڵدا چاپ بکرێت،دەنا دەبوو کتێبەکە ساڵی ڕابردوو کە هەندێک بیروبۆچوونی تایبەت بە ڕووداوەکانی ئەوکاتی تێدا بوو تەواو بووبا".

 

ئاماژە بەوەش دراوە:" ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بیروبۆچوونەکانی ناو کتێبەکە کۆن بوونە یان بۆ خوێندنەوە لە ئەمڕۆ دەستنادەن،چوونکە زۆرێک لە ئەو قسانە بۆ زەمەنێکی دیاریکراو نەکراون".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure