فەرەیدون عەبدولقادر
616 جار بینراوە 29/5/2019 03:56 PM

فه‌ريدون عه‌بدولقادر ڕێككه‌وتنێكى نێوان بارزانى و كۆسره‌ت ڕه‌سول ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

فەرەیدون عەبدولقادر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كدا رایدەگەێنێت "چەندین جار با ئامادەبونی کۆسرەت رەسول داوام لێکراوە ببمە پارێزگاری کەرکوک".

 

ئەمڕۆ چوارشەممە فەرەیدون عەبدولقادر کاندیدی پێشنیارکراوی پارتی بۆ پارێزگاری کەرکوک رونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندوە "زۆر بەداخم کەسانێک لەنێو یەکێتیدا پەیدابون کە هەر لە خۆیانەوە هەڵدەچن و کەسانێک لەنێو یەکێتیدا پەیدابون خۆیان دەدەنە دەست بێویژدانی و هەموو سنورێکی جوامێرییان بەزاندوە".


فەرەیدون عەبدولقادر ئاماژەی بەوەداوە "یەکەم جار لەشەوی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاسۆ مامەند داوای لێکردم ببمە پارێزگاری کەرکوک بەڵام من رەتمکردەوە و دواتریش لە ماڵی کاک کۆسرەت داوایان لێکردم ببم بە پارێزگاری کەرکوک بەڵام من رەتمکردەوە".

 

فەرەیدون عەبدولقادر باسی لەوەکردوە "لە دەمی کۆبوونەوەکانی هەردوو وەفدی یەکێتی و پارتی دا جەنابی کاک کۆسرەت کە جێگری یاسایی و جێگری سکرتێری گشتییە و کەسی یەکەمی ناو یەکێتییە، داوای لێکردم چونکە خۆی لە کۆبونەوەی دوو قۆڵیدا لەگەڵ جەنابی مەسعود بارزانیدا رێککەوت لەسەر ئەوەی فەرەیدوون عەبدولقادر کە هەردوو حیزب پێی رازین و وەکو تێکۆشەرێکی دیاری جوڵانەوەی کورد تەماشای ئەکەن ئەو پۆستە وەربگرێ، هەموو برایان مامۆستا بەکر و کاک ئیسماعیل مەحموود ئاگادارن کە رازینەبووم و تەنها لەبەر هاوڕێیەتی زۆر لەگەڵ کاک کۆسرەت و لە دڵسۆزیم بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە رەسمی رەتمنەکردەوە، بەڵام پێم وتوون کە ئەو ئیشەم پێ خۆش نییە. بەڵام باسەکە خرایە ئەو قاڵبەوە کە رەزامەندی من خزمەتی تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی ئەکات، بۆیە بێ دەنگ بوو".

 

دەقی روونکردنەوەکەی فەرەیدوون عەبدولقادر

 

من فەرەیدوون عەبدولقادر کە زۆری تەمەنی خۆم لەگەڵ مام جەلالی سەرکردە و تێكۆشەرەکانی (ی.ن.ک) بۆ باڵاکردنی یەکێتی و خزمەتی کورد و کوردستان تەرخانکردوە و چەندین شەهیدی خێزانەکەشمان گیانیان بەو رێبازە بەخشیووە لە کاتێکدا من لە دەرەوەی وڵاتم. زۆرم لاسەیرە هەڵایەکی نابەجێ نراوەتەوە لەسەر دانانی پارێزگاری کەرکووک و ناوهێنانی ناوی من لەو گێژەنگە سازکراوەدا.

کە ئەمە راستەیەکەیەتی:


پاش چەند جارێک کە بۆ پارێزگاری کەرکووک رووی دەمی لێپرسراوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاراستەی من کراوە. هەمیشە وتوومە قبووڵم نییە.

 

یەکەمجار شەوی پەلاماردانی کەرکووک لە 16ی ئۆکتۆبەردا بەڕێز ئاسۆ مامەند لەبارەگای مەڵبەند و بە ئامادەبوونی کاک کۆسرەت و مامۆستا بەکر و تێکۆشەرێکی زۆر ئەو باسەی کردەوە، کە من قبووڵی بکەم پۆستی پارێزگار وەربگرم... جارێکی تریش هەر لە کۆڕی کاک کۆسرەت و لە ماڵی خۆیان بە ئامادەبوونی کاک عارف قوربانی و مامۆستا بەکر هەمان وەڵام دایەوە، کە من ئەو کارە ناکەم.

 

لە دەمی کۆبوونەوەکانی هەردوو وەفدی یەکێتی و پارتی دا جەنابی کاک کۆسرەت کە جێگری یاسایی و جێگری سکرتێری گشتییە و کەسی یەکەمی ناو یەکێتییە. داوای لێکردم چونکە خۆی لە کۆبوونەوەی دوو قۆڵیدا لەگەڵ جەنابی مەسعود بارزانیدا رێککەوت لەسەر ئەوەی فەرەیدوون عەبدولقادر کە هەردوو حیزب پێی رازین و وەکو تێکۆشەرێکی دیاری جولانەوەی کورد تەماشای ئەکەن ئەو پۆستە وەربگرێ.

 

هەموو برایان مامۆستا بەکر و کاک ئیسماعیل مەحموود ئاگادارن کە رازینەبووم و تەنها لەبەر هاوڕێیەتی زۆر لەگەڵ کاک کۆسرەت و لە دڵسۆزیم بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە رەسمی رەتمنەکردەوە، بەڵام پێموتوون کە ئەو ئیشەم پێ خۆش نییە. بەڵام باسەکە خرایە ئەو قاڵبەوە کە رەزامەندی من خزمەتی تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی ئەکات، بۆیە بێدەنگ بووم.

 

جەنابی کاک کۆسرەت و ئەو بەڕێزە ماندووانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرکردایەتییەکەی ئەزانن کە من چەند خزمەتی یەکێتیم کردووە و لە کاتە سەختەکاندا. لە سەرەتاکانەوە تا راپەڕین و لە گەڕانەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ مەڵبەندی خۆی پاش 31ی ئاب، چەندە رۆڵی پڕ لە خزمەتم دیووە . هەموو ئەزانن کە من خۆم بە خاوەنی یەکێتی ئەزانم و هەموو تێکۆشەرەکانی یەکێتیم لا بەنرخە و زۆریش بەداخم بۆ ئەوەی کەسانێک لە یەکێتی پەیدابوون هەر لە خۆڕا هەڵدەچن و هەموو سنوورێکی برایەتی و وەفا و جوامێری ئەبەزێنن و خۆیان ئەدەنە دەست بێویژدانی. ئەگینا هەرگیز و بەهیچ پێوەرێک کەس لەوانەی خۆیان بۆ پۆستە باڵاکانی ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەی سەرۆکایەتی هەرێم کەمترنیم و پۆستی پارێزگار بۆ تێکۆشەرێکی کارا و دڵسۆز زۆر نییە و مایەی ئەو شپرزەبوونە زۆرە نییە کە گەلەکەمان بەسەرسامییەوە لێی ئەڕوانی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure