يه‌كێتى وپارتى
467 جار بینراوە 29/5/2019 03:51 PM

یەكێتی هۆشداری توندى ده‌داته‌ پارتی



سنور ميديا 

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی هەڵوێستی دوێنێ-یان، كە پەرلەمانتارانی حیزبەكەیان دەنگیان بە كاندیدی سەرۆكی هەرێم نەدا دەڵێت: بابەتی پێكهێنانی حكومەت لەدەنگدان بۆ سەرۆكی هەرێم دەست پێدەكات، كە ئێمە ئەو هۆكارانەی وادەكات دەنگ نەدەین بۆ سەرۆكایەتی هەرێم ئەگەر ئەو هۆكارانە بەردەوام بێت بەدڵنیاییەوە بەشداریش ناكەین لەحكومەتدا.

 

لەتیف شێخ عومەر لەچاوپێكەوتنێكی دەنگی ئەمریكا دەشڵێت: پارتی بێ منەتی زۆری پێوە دیارە، دەبێت لەخۆیان بپرسرێت بۆچی بێ منەتن، بەڵام "تەفسیری ئێمە ئەوەیە پارتی ناتوانێت، بۆی ناكرێت، نابێت هیچ هێزێكی سیاسی تر لەكوردستاندا ڕێگە بەوە بدات، كە پارتی بەهۆی ئەوەی زۆرینەیەكی هێناوە لەكورسییەكان و دەنگەكاندا تاكڕەویی بكات و خۆی بسەپێنێت و بڕیاری خۆی بسەپێنێت بەسەر هەموو لایەنەكاندا و سەردەمی تاكە حیزب و حیزبی پێشڕەو دیسانەوە زیندوو بكاتەوە".

 

هەروەها دەڵێت: ئێمە نییەت ناخوێنینەوە هەنگاوەكان دەبینین، لەكاتێكدا دەبینین پارتی هیچ "ئیلتیزاماتێكی خۆی جێ بەجێ ناكات و چاوەڕێییە ئێمە هەموو ئیلتیزامەكانمان جێبەجێبكەین ئەوە جۆرێكە لە خۆسەپاندن و بێ منەتی ئەوە بە ئێمە قبوڵ ناكرێت بەڕاستی".

 

هەروەها دەڵێت: چۆن گفتوگۆو لێكتێگەیشتنمان گرتە بەر و پەیامێك بوو بۆ ڕێككەوتنمان بەوجۆرەش ئەو هەڵوێستەی دوێنێ-مان پەیامێكە بەشێوەیەكی تر كەدەمانەوێت پارتی "ئیلتیزام بكات بەو ڕێككەوتنانەی كە ئێمە لەگەڵیان كردومانە."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure