عومه‌ر سه‌يد على
229 جار بینراوە 29/5/2019 03:43 PM

په‌يامى عومه‌ر سه‌يد عه‌لى بۆ نێچيرڤان بارزانى



سنور ميديا 

رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامی پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان كرد.

 

میدیاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی ئایاری 2019، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌.

 

راشیانگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی‌ كردوه‌ و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستوه‌.

 

به‌پێی میدیاكانی گۆڕان، له‌به‌رامبه‌ریشدا نێچیرڤان بارزانی‌ سوپاسی‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ كردوه‌ و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی‌ كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌ و هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگیی‌ نێوان لایه‌نه‌كان و ته‌بایی‌ و یه‌كڕیزی‌ كردوه‌ته‌وه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئاسته‌نگه‌كانی قۆناغه‌كانی‌ داهاتوو.

 

رۆژی سێشەممە 28ی ئایاری 2019، بە دەنگدان لە پەرلەمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی به‌ ده‌نگی 68 په‌رله‌مانتار بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

 

فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌شداریی دانیشتنه‌كه‌یان نه‌كرد و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش ده‌نگیان نه‌دا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure