سنور ميديا
198 جار بینراوە 29/5/2019 03:28 PM

راگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیەوە



 

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیاندراویکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ (29/5/2019) ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی لەشاری سلێمانی كۆبوەوە.

 

دوای کۆبونەوەکە ئەنجومەنی سەکردایەتی یەکێتی راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندوە "ئەنجومەنی سەركردایەتی جەختی كردەوە، كە یەكێتی وەك هێزی بەرپرسیار لە چارەنوسی گەلی كوردستان‌و ڕاپەراندنی ئەركە نیشتمانیی‌و دیموكراسیەكان‌و یەكریزی گەلی كوردستان‌و تەبایی نێوان هێزە سیاسیەكانی كوردستان بە سەنگی مەحەك بۆ هێنانەدی مافە دیموكراسی‌و دەستورییەكانی گەلی كوردستان دەزانێت".

 

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەداوە "سەبارەت بە دۆخی سیاسی كوردستان‌و دواپێشهاتەكان، كۆبونەوەكە پشتیوانی خۆی بۆ راگەیەنراوەكەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی دەربڕی، كە بەرجەستەكردنی كردارەكی بڕیاری كۆبونەوەكانی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌و بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی كوردستان لە هەرێم‌و بەغداو كەركوك لەپێناوی پابەندبوون بە ناوەرۆكی رێكەوتنە ئیمزاكراوەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، بەمەبەستی جێبەجێ كردنیان".

 

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی باسی لەوە کردوە "لە كۆبونەوەکەی ئەمڕۆئ ئەنجومەنی سەركردایەتیدا دۆخی سیاسی‌و ئەمنی‌و ئیداری ناوچە كوردستانیە دابرێنراوەكان (كەركوك، خانەقین، دووز، شەنگال، مەخمور)ی هەڵسەنگاند، هەماهەنگی‌و تەبایی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بەتایبەتی یەكێتی‌و پارتی بەپێویستیەكی قۆناغەكە زانی بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە‌و رووبەرووبونەوەی مەترسیەكانی تیرۆرو ڕێگەگرتن لە هەوڵەكان بۆ سەرلەنوێ‌ شێواندنی واقعیی دیمۆگرافی ناوچەكە".

 

دەربارەی دوا تەوەری كۆبونەوەكەش لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە کە "ئەنجومەنی سەركردایەتی بەهەستیارییەوە پێشهات‌و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە‌و توندبوونەوەی ناكۆكیەكانی تاوتوێ‌ كرد‌و جەختیكردەوە، بژاردەی گفتوگۆ باشترین رێگاچارەیە‌و ناوچەكە لەشەڕی وێرانكەر دووردەخاتەوە، هەروەك سیاسەتی هاوسەنگی دامەزراوە دەستوری‌و فەرمیەكانی هەرێمی كوردستان‌و یەكهەڵوێستی لایەنەكانی كوردستان لەروانگەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستانەوە بەگرن گزانی".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure