يه‌كێتى
325 جار بینراوە 28/5/2019 09:56 PM

ئەنجومەنی‌ ناوەندی‌ یەکێتی‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پارتى



سنور ميديا

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایدەگەیەنێت، وێڕایی دانگدانی یەکێتی بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و هەنگاوەکانی پابەندبوونی بەرێککەوتنەکە جێبەجێکرد، بەڵام بەداخەوە لەبەرامبەردا لە دەستپێکی هەنگاوە سەرەتاییەکانی، پارتی لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکان جددی نەبوو.

 

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو رێککەوتننامانە بنەمای ئەساسی کاری هاوبەش و نەخشە رێگای شەراکەتی راستەقینەبوون لە حکومڕانی و بڕیاردان و دروستکردنی حکومەتی بەهێزی خزمەتگوزار کە دروشمەکانی ئارامی و هەلی کار و خزمەت فەراهەم بکەن.

 

دەشڵێت، "پارتی پرسی کەرکوکیان هەر رۆژەو بە بیانوی جۆراوجۆری ناراست دوادەخست و یەکێتیان ناچارکرد لە ئاستی ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان دوای هەڵسەنگاندنی ورد و بابەتیانە هەڵوێستی روونی خۆی بۆ رایگشتی کوردستان روون بکاتەوە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی ناوەندی پشتیوانی لە بۆچون و راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی دەکات".

 


دەقی راگەیەندراوەکە:

 

راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) وه

 

لە ئەنجامی پێشهاتە نوێیەکانی چەند رۆژی رابردووی بارودۆخی پارێزگای کەرکوک و لە نزیکەوە چاودێریکردنی رەوشی شارەکە لەڕووی سیاسی و سەرجەم بوارەکانیتر، ئەمرۆ 28/5/2019 بە ئامادەبوونی ئەندامە کەرکوکیەکانی ئەنجومەنی ناوەندی کۆبونەوەی سکرتارییەت و لێپرسراوی کۆمسیۆنەکانی ئەنجومەنی ناوەندی بەرێوەچوو، که تێیدا گفتوگۆی چڕوپڕ و هەمەلایەنە کرا و تیشک خرایە سەر هەردوو رێککەوتننامەکانی 4/ ئادار و 5 / ئایار ی نێوان یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تایبەتیش پاشکۆی رێککەوتنەکە کە تایبەت بوو بە پرسی پارێزگاری کەرکوک و دانانی پارێزگارێکی کورد لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

 

لە ڕوانگەی (ی.ن.ک) ئەو رێککەوتننامانە بنەمای ئەساسی کاری هاوبەش و نەخشە رێگای شەراکەتی راستەقینەبوون لە حکومڕانی و بڕیاردان و دروستکردنی حکومەتی بەهێزی خزمەتگوزار کە دروشمەکانی ئارامی و هەلی کار و خزمەت فەراهەم بکەین و لەگەڵ هەوڵەکانی یەکێتی لە چەند رۆژی رابردوو سەبارەت بە پرسی کەرکوک وێڕایی دانگدانی یەکێتی بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و هەنگاوەکانی پابەندبوونی خۆمان بەرێککەوتنەکە جێبەجێکرد، بەداخەوە لەبەرامبەردا لە دەستپێکی هەنگاوە سەرەتاییەکانی پارتی لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکان جددی نەبوو پرسی کەرکوک یان هەر رۆژەو بە بیانوی جۆراوجۆری ناراست دوادەخست و یەکێتی یان ناچارکرد لە ئاستی ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان دوای هەڵسەنگاندنی وورد و بابەتیانە هەڵوێستی روونی خۆی بۆ رایگشتی کوردستان ڕوون بکاتەوە بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی ناوەندی وێرای پشتیوانی لە بۆچون و راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی، پشتیوانی داوا رەواکانی کەرکوک و کەرکوکیەکان دەبین و بەهیچ پێوانەیەک سازش لەسەر مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ناکەین شان بەشانی پاراستنی ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوک و مانەوەی بە قودسی کوردستان، پشتیوان و داکۆکیکاری راستەقینەی داوا رەواکانی جەماوەری یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان دەبین.

 

ئەنجومەنی ناوەندی دەخوازێت سەرجەم لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان یەکریز و یەکگرتووبن و لە دەوری بەرنامەیەکی گشتیری کوردانە کۆببنەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان و پاراستنی کوردستان لەو ئەگەر و رووداوانەی پێشبینی دەکرێت ناوچەکە بگرێتەوە کە سیاسەتی ناواقعی تاکڕەوی لایەنی بەرامبەر زەنگێکی مەترسیدارە لەلایەک لەسەر یەکریزی لایەنە سیاسەکان و لەلایەکیتریش ئەوەندەیتر کێشەکانی کەرکوک قوڵ دەکاتەوە کە بەلای ئێمەی یەکێتیەوە وتە بەنرخەکەی سەرۆک مام جەلال راست و دروستە کە ( کلیلی چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد کەرکوکە و فەقەد کەرکوکە و هەر کەرکوک دەبێت ).

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure