يه‌كێتى وپارتى
256 جار بینراوە 28/5/2019 09:23 PM

سالار مەحمود چارەسەر بۆ کێشەی پێکێهاتنی نوێی یەکێتی و پارتی دەخاتە روو



سنور ميديا 

راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق چه‌ند چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو و پێی وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، بڕیارەكانی سەرۆكی هەرێم لەواقیعدا بۆ كەمتر لە دوو پارێزگا لە پێنج پارێزگای كوردستاندا دەبێت.

 

سالار مه‌حمود، راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق له‌ ڕاگه‌يه‌نراوێكدا , ڕايگه‌ياندوه‌ ,لە دوای ئەو دۆخەی كە بەلەبەرچاو نەگرتنی داخوازی یەكێتی لە پرسی دانانی پارێزگاری كەركوكدا لەلایەن پارتیەوە رەچاو نەكراو یەكێتی لەپەرلەمان دەنگی بە نێچیرڤان بارزانی نەدا ئاماژەیەكی روونە كە هەردوو لا كارتی یەكتر سەغەڵەتكردنیان هەیە.. كەواتە بەردەوام بوونی ناكۆكیەكان زیانی گشتی هەیە.

 

سالار مه‌حمود رایگه‌یاندوه‌: چارەسەر ئەوەیە لە هەفتەی داهاتوەوە خواستی یەكێتی لە پرسی پارێزگاری كەركوكدا بە ئیلتزامكردنی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك جێبەجێ بكرێ و یەكێتیش ئامادەكاری بكات بۆ بەشداری لەكابینەی نۆیەم و وەرگرتنی سەرۆكایەتی پەرلەمان.

 

راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار به‌پێویستی ده‌زانێت، كۆبونەوەی لوتكەی باڵای لایەنەكان ساز بكرێت بۆ دروستكردنی یەك گوتاری لە ئاستی عیراقدا، سەرۆك كۆماریش لەم چوارچێوەیەدا هاوكارو یارمەتیدەری پێكهاتن و یەكڕیزی هەموو لایەنەكانە، ئەگینا بڕیارەكانی سەرۆكی هەرێم لەواقیعدا بۆ كەمتر لە دوو پارێزگا دەبێ لە پێنج پارێزگای كوردستاندا.

 

ده‌شڵێت: ئەمەش گرفتێكی گەورەیەو زیان بەهەموان دەگەیەنێت، یەك گوتاری و یەك دەستی بۆ پرسی هەرێم و كەركوك و بەغدا پێكەوە پێویستە، ناكرێت بە دوفاقی و بەدگومانیەوە درێژە بەم دۆخە بدرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure