.
347 جار بینراوە 28/5/2019 09:01 PM

نەجمەدین کەریم لەسەر هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ



سنورمیدیا

نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک  پەیامێکی بڵاوکردەوە بە مەبەستی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمەوە،ڕاشیگەیاند:"ڕۆڵی بەڕێزتان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەمڕۆی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان نادیدە ناکرێت و بەرز دەنرخێندرێت".

 

نەجمەدین کەریم بۆ نێچیرڤان بارزانی؛ "گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم".

 

لە پەیامەکەی نەجمەدین کەریمدا هاتووە:"بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەم و دەخوازم لەم ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتنی زیاتر بۆ گەلی کوردستان بەدەست بهێنن وەک چۆن لە رابردوودا لەکابینەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتنتان بەدەست ھێنا.".

 

ئاماژەی بەوەش کردووە:"برای بەڕێزم دەستبەکاربوونتان لە پۆستی سەرۆکی هەرێم لە کات و ساتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر دژوار تێپەڕ دەبێت، دڵنیام بە سیاسەتی حەکیمانە دەتوانن، پێگە و پارەسەنگی هەرێمی کوردستان لە نێو هاوکێشەکانی ناوچەکە بپارێزن".

 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئەوەش هاتووە:"هاوکات ڕۆڵی بەڕێزتان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەمڕۆی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان نادیدە ناکرێت و بەرز دەنرخێندرێت،جارێکی دیکە پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم و دەخوازم لە هەوڵەکانتان بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نیشتمانی میلەتەکەمان بەردەوام بن و سەرکەوتنی زیاتر دەستەبەر بکەن.".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure