عومه‌رسه‌يد عه‌لى
364 جار بینراوە 28/5/2019 01:10 PM

عومه‌رى سه‌ید عه‌لى : حكومه‌ت ده‌ڵه‌مه‌یه‌ و هێشتا پێنه‌گه‌یشتوه‌ و نابێت ڕه‌خنه‌ى لێبگیردرێت



سنور ميديا 

دره‌و میدیا له‌ڕاپۆرتێكیدا ئاشكراى كردوه‌, له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى دوێنیى ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دا عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى ئه‌و حزبه‌ وتویه‌تى " نابێت بە هیچ جۆرێك رەخنە لە حكومەت بگیرێت، چونكە حكومەتەكە دەڵەمەیە‌و هێشتا پێنەگەیشتووە".

 

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ لێدوانه‌ تونده‌كانى غالب محمد په‌رله‌مانتارى گۆڕانخوازان كردوه‌ كه‌ به‌مدواییانه‌ چه‌ند هه‌ڵویستێكى له‌دژى حكومه‌ت به‌هۆى پێنه‌دانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه‌ گرته‌ به‌ر.

 

دره‌و میدیا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌, هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عومەر سەید عەلى هەڕەشەی كردووە " هەر كەسێك لە سیاسەت‌و هێڵی كاركردنی ئێستای بزوتنەوەكە‌و دیسپلینی حیزبی دەربچێت، لە بزوتنەوەكە دەردەكرێت".


ئه‌وه‌ش وه‌كو هه‌وڵێك بۆ كپكردنه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆى ڕێكه‌وتنى گۆڕان و پارتیه‌وه‌ له‌نێو ئه‌و حزبه‌دا به‌فراوانى سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure