سنور ميديا
1772 جار بینراوە 28/5/2019 12:55 PM

قوباد تاڵه‌بانى په‌يامى خۆى ئاراسته‌ى نيچيرڤان بارزانى كرد



سنور ميديا 

له‌ كاتێكدا يه‌كێتى بايكۆتى ده‌نگدانى به‌ سه‌رۆكى هه‌رێم كرد , به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت پيرۆزبايى له‌ نيچيرڤان بارزانى ده‌كات كه‌ وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێردا ..

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا رایگەیاند: "پیرۆزبایی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان".

 

قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "مایەی شانازیم بوو کە پێنج ساڵی قورسمان پێکەوە تێپەڕاند، دڵنیام کە لێهاتوویی و روئیای ئەو، سەرکەوتنی لە ئەرکە قورسەکەی کە بەشێکی بریتی دەبێت لە رێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، مسۆگەر دەکەن".

 

بێ به‌شدارى فراكسيۆنى يه‌كێتى ئەمڕۆ سێشەممە 28-5-2019 نێچیرڤان بارزانی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران و بە 68 دەنگ بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

 

4010102852019_3.png

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure