سنور ميديا
123 جار بینراوە 28/5/2019 12:45 PM

كۆمه‌ڵى ئيسلامى هه‌ڵويستى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان سەرنجیان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەێم و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک هەبوو و بۆیە دەنگیان نەدا بە کاندیدی سەرۆکی هەرێم .

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم پرۆژەیاسایەکییان پێشکەشکرد بەڵام پرۆژەکەیان لەبەرچاو نەگیرا.

 

باسی لەوەشکرد، ئەوان پێیان وایە دەبوو سەرۆکی هەرێم بە دەنگدانی نهێنی هەڵبژێردرێت و وەکو لە هەموو دونیادا باوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی یاسای پەسەندکراوی سەرۆکایەتی هەرێم لە ئێستادا سەرۆکی هەرێم بەرامبەر پەرلەمان و هیچ دامەزراوەیەک بەرپرسیار نیە.

 

کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان بە بێ بەشداریکردنى فراکسیۆنى نەوەى نوێ و فراکسیۆنى یەکێتى بەڕێوەچووە و تەنها ٨١ پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

 

هاوکات چوار کاندیدەکەى دیکە کە بریتیبوون لە رێبوار خۆشناو، ئومێد عەبدولسەلام، محەمەد حەمەساڵح و هیوا عەبدوڵا، دەنگى هیچ ئەندام پەرلەمانێکیان بەدەستنەهێنا.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure