سنور ميديا
1256 جار بینراوە 28/5/2019 12:27 PM

پارتى هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات له‌ يه‌كێتى



سنور ميديا 

فراکسیۆنی پارتی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ يه‌كێتى ده‌كاته‌له‌ بەشدارینەکردنى  لە کۆبوونەوەى پەرلەمان كه‌ کاریگەریی لەسەر سەرجەم ڕێککەوتنەکان دەبێت.


ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو کارەى یەکێتى و گەر بیانویستایە پێش شەش مانگ لەمەوبەر هەڵبژاردنیان بۆ سەرۆکى هەرێم دەکرد.

 

ڕاشیگەیاند، نێچیرڤان بارزانى بە ٦٨ دەنگى فراکسیۆنە جیاوازەکان بە سەرۆکى هەرێم هەڵبژێردرا و سوپاسی ئەو لایەنانەش دەکەن کە پابەندی رێککەوتنی نێوانيان بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەمڕۆوە هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەی نوێی حکومەتى هەرێم دەستپێدەکات.

 

کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان بە بێ بەشداریکردنى فراکسیۆنى نەوەى نوێ و فراکسیۆنى یەکێتى بەڕێوەچووە و تەنها ٨١ پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

 

هاوکات چوار کاندیدەکەى دیکە کە بریتیبوون لە رێبوار خۆشناو، ئومێد عەبدولسەلام، محەمەد حەمەساڵح و هیوا عەبدوڵا، دەنگى هیچ ئەندام پەرلەمانێکیان بەدەستنەهێنا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure