سنور ميديا
76 جار بینراوە 28/5/2019 12:12 PM

سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێرا



سنور ميديا 

 

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ڵبژێردرا.

سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی‌ ئایاری‌ 2019 كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و به‌بێ‌ ئاماده‌بوونی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ده‌ستی‌ پێكرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ سیڤی‌ كاندیده‌كان، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌ستی‌ پێكرد و له‌ ده‌نگدانێكی ئاشكرادا نێچیرڤان بارزانی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ 68 ده‌نگ له‌ كۆی‌ 81 ده‌نگ، وه‌ك سه‌رۆكی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure