.
106 جار بینراوە 27/5/2019 01:14 PM

دەزگای خێرخوازی بارزان هاوکاریی بە پەنابەرانی رۆهینگیا دەگەیەنێت



سنورمیدیا

دەزگایی خێرخوازی بارزان ڕایگەیاند:"

لە بەنگلادیش بنکەیەکی تەندرووستی بۆ پەنابەرانی رۆهینگیا دەکەنەوە".

 

دەزگاکە ئەوەی ڕوونکردووەتەوە:"تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی پەنابەرەکان سەردانی وڵاتی بەنگلادشیان کرد، لە بەدواداچوونەکاندا کێشە و گیروگرفتەکانی پەنابەرانی موسڵمانی بۆڕما لە ناو کەمپی کوتوپالۆنگی شاری کۆکس بازاڕ لە بەنگلادش دیاری کران و بڕیاردرا کە بنکەیەکی تەندرووستی لە کەمپەکەدا بکرێتەوە".

 

دەزگایی خێرخوازی بارزان ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە:"کێشەی تەندرووستی لە کەمپی کوتوپالۆنگ مەترسی لە سەر ژیانی ٧٠٠ هەزار پەنابەری دانیشتووی کەمپەکە درووست کردووە، ئەم بنکە تەندرووستییە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی مێد گڵۆباڵەوە بۆ پەنابەران لە کەمپەکەدا دەکرێتەوە".

 

ئاماژە بەوەش دراوە:"هەر لەمیانی پڕۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خزمەتکردنی پەنابەرانی رۆهینگی بۆرما لە بەنگلادش، خوانی بەربانگ لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێشکەش بە بەشێک لە پەنابەرەکان کرا".

 

 

ئەم هاوکارییەی دەزگای خێرخوازیی بەرزان لەکاتێکدایە کە بارودۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان لەبار نییە و فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی قەرزاری حکومەتەوە موچەی چەندین مانگیان وەرنەگرتووە.

 

 

1013102752019_Rohingian-Refugee-Camp-2.jpg

3113102752019_Rohingian-Refugee-Camp-3.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure