شاسوار عەبدولواحید
234 جار بینراوە 26/5/2019 06:08 PM

له‌سه‌ر ژيانى شاسوار عه‌بدولواحيد هۆشدارى ده‌درێت



سنور ميديا 

تیمی پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، " ٤٨ کاتژمێرە شاسوار عەبدولواحید مانی لەخواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە"

 

تیمی پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسایش ڕێگە نادات پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید ئامادەی دانیشتنی دادگا بن.

 

ماوەی ١١ ڕۆژە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەستگیرکراوە تا ئێستا دۆسيەکەی شاسوار عەبدولواحید لەدەست ئاسایش ماوەتەوە و ڕادەستى پۆلیسى نەکراوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ١١ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحید لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە تێدەپەڕێت، تا دێت کاردانەوەکانى دەستگیرکردنەکەش لە ناوەوە و دەرەوەى کوردستان بەردەوامییان دەبێت و داوا دەکرێت دەسەڵاتدارانى یەکێتى بە زوویی ناوبراو ئازاد بکەن

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure