سنور ميديا
445 جار بینراوە 26/5/2019 05:59 PM

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر ده‌نگۆی هه‌وڵدانی بارزانى بۆ ئازادكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم هاته‌ده‌نگ



سنور ميديا 

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌باره‌ی ئازادكردنی پارێزگاری له‌سه‌ر كارلابراوی كه‌ركوك ئه‌نجامبدابێت.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری له‌سه‌ر كارلادراوی كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌‌و ڕه‌تیكرده‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیریی بۆ ئازادكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدی‌و مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامبدرابێت.

 

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌زاری فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراقه‌وه‌ له‌نێو فڕۆكه‌دا كاتێك سه‌ردانی كوه‌یتیان ده‌كرد، هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریمی زانیوه‌.

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت-ی پایته‌ختی لوبنان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپوڵه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure