سنور ميديا
463 جار بینراوە 26/5/2019 05:21 PM

وه‌زاره‌تى ناوخۆ چاره‌نوسى نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایدەگەێنێت "رێگریان کردوە لە هەڵهاتنی نەجمەدین کەریم و رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عیراق دەکرێتەوە".

 


ئەمڕۆ یەک‌شەممە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەیاننامەیەکی لەسەر دۆسیەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندوە "یاسای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت وەک هەموو ئەو کەسانەی تر کە هەوڵیان داوە لە عیراق هەڵبێن بەهۆی مەلەفی گەندەڵیەوە".

 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننەمەکەدا رایگەیاندوە "لە بەشیک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەوە بڵاوبوەتەوە کە تۆمەتباری هەڵهاتو و داواکراو نەجمەدین عومەر کەریم کە پارێزگاری پێشوی کەرکوک بوە لە لوبنان دوای دەستگیرکردنی لەلایەن لایەنێکی تایبەتەوە بە کەفالەت ئازادکراوە و ئێمە دەمانەوێت رایبەگێنین کە ئەو بابەتە هیچ ئەسڵیکی نییە و ئازاد نەکراوە، بەڵکو ناوبراو هێستا دەستبەسەرە و لە لوبنانە".


وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەداوە "لە ئێستادا نەجمەدین کەریم رێکارەکانی لێکۆڵینەوەی تایبەت و مامەڵە یاساییەکانی لەگەڵدا دەکرێت لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە و ئێستاش لە گفتوگۆداین لەگەڵ پۆلیسی ئینتەرپوڵی لوبنان بۆ رادەستکردنی ئەو داواکراوە بەفەرمیش لە رۆژی ٢١ی ئایار داواکاریمان پێشکەش بە پۆلیسی ئینتەرپوڵ کردوە، پاشان ناوبراو رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عیراق دەکرێتەوە لەسەر ئەو دۆسیانەی کە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە".


وەزارەتی ناوخۆ وتوشیەتی "لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵی لوبنانیەوە دەست گیراوە بەسەر پاسپۆرت و بەڵگەنامەی گەشتکردنی نەجمەدین کەریمدا و قەدەغەی هاتوچۆی لێکراوە و چاوەڕێی کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان و رێکارە یاساییەکان دەکەن بۆ رادەستکردنیان بە دەسەڵاتی دادوەری عیراق".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure