سنور ميديا
138 جار بینراوە 26/5/2019 05:13 PM

ژنێکی بەساڵاچوو خۆی سوتاند



سنور ميديا

کاتژمێر 3:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی ( م . خ . ک ) لەدایک بووی 1934، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لە لایەن مەفرەزەکانی فریاکەوتنی پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

 

ئەو ژنە لە ماڵی خۆیاندا نەوتی کردووە بە جەستەی خۆیدا و خۆی سوتاندووە، کە بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیر بووە کە دایکی دوو کوڕ و سێ کچە.

 

دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بەڵگەوتاوانی پشدەر چونە شوێنی مەبەست بۆ کەشفکردن و هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure