سنور ميديا
253 جار بینراوە 25/5/2019 02:52 PM

حەیدەر عەبادی: چەند گروپێك لەناو حیزبەكان هەرێم بەرێوەدەبەن



سنور ميديا

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، چەند گروپێك لەناو حیزبەكان ئیدارەی هەرێمی كوردستان بەرێوەدەبەن.

 

حەیدەر عەبادی راشیگەیاند، بەهۆی ئەو گروپانەوە، داهاتی نەوت دیارنییە، كە رۆژانە برێكی زۆر هەناردە دەكەن.

 

قسەكانی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووەو نموونەی بەوە هێناوەتەوە، كە لەماوەی یەك ساڵدا رێژەی موچەخۆرانی هەرێم بەرێژەی 50 لەسەدا زیاد بووە، كە لەو بارەوە سەرسوڕمانی خۆی لەو بارەوە راگەیاندووە.

 

ئەو رەتیكردەوە، كە لەسەردەمی سەرۆكایەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم برابێت، بەڵام جەختیكردەوە، كە ئامادەنەبووە موچە بدات بەحیزبەكان‌و بەسەر لایەنگرانی خۆیانی دابەش بكەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure