يه‌كێتى وپارتى
215 جار بینراوە 25/5/2019 02:20 PM

يه‌كێتى به‌ گوومانه‌ له‌پارتى



سنور ميديا 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی گومانى حزبه‌كه‌ى له‌ پارتى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "نازانين پارتی به‌ڕێككه‌وته‌کەوه‌ پابەند دەبن یان نا."

 

ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیاند، ئێمە وەک یەکێتی پابەندین بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ برادەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجاممان داوە، بەڵام بۆ پارتی نازانم کە پێوەی پابەند دەبن یان نا.

 

دەشڵێت، ڕێککەوتنەکە کە بەشێکی زۆری خاڵەکانی لەسەر ناوچە جێناکۆکەکان بوون، واژۆ کراوە، بەڵام تا ئێستا دەست نەبراوە بۆ جێ بەجێ کردنی.

 

بۆ" ژيان "ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، دەبوایە هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی لە مێژە دەستیان بکردایە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە بەڵام وەک دەبینین ئەو ڕێککەوتنە چاودێری نەکراوە بۆ جێبەجێ کردنی.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure