پێشمه‌رگه‌
330 جار بینراوە 25/5/2019 01:32 PM

ئاماده‌كارى بۆ جوڵه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت



سنور ميديا 

لیژنەیەكی تایبەت بەرەوشی خانەقین لە پەرلەمانی عێراق سەردانی شارۆچكەی خانەقینی كرد، سەرۆكی لیژنەكەش دەڵێت: رەوشی خانەقین لە ھەموو روویەكەوە خراپە و راپۆرتێك ئامادە كراوە و تێیدا داوای گەڕانەوەی پێشمەرگەیان بۆ ناوچەكە كردووە.

 

ناسر یوسف، سەرۆكی لیژنەی پەرلەمانی عێراق بۆ كێشەكانی خانەقین رایگەیاند، بە ھۆی ئاڵۆزییەكانی رۆژانی رابردووی سنووری قەزای خانەقین، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاری رەوانەكردنی لیژنەیەكی دەركرد بۆ شارۆچكەی خانەقین، كە "بەندە سەرۆكی لیژنەكە بووم و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەردانی خانەقینمان كرد، ئێمە نایشارینەوە ھاووڵاتیانی سنووری خانەقین لە رەوشێكی خراپدان لە ڕووی دابینكردنی خزمەتگوزاری و ھیچ متمانەیەكیشیان بە حكوومەتی عێراق نەماوە".

 

ناوبراو بۆ پێگەی فەرمی پارتی راشیگەیاند، جگە لە نەبوونی خزمەتگوزاری، رەوشی ئەمنی خانەقین ناسەقامگیرە، لەبەر ئەوەش پێویستە رەوشەكە گۆڕانكاری بەسەردا بێت و ھێزێكی نوێی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێكەوە قەزای خانەقین بپارێزن و مەلەفی ناوشاریش بدرێتە دەست پۆلیس.

 

یوسف روونیشیكردەوە، لە سەردانەكەدا، بە راشكاوی ئەوەیان بە فەرماندەی فیرقەی سوپای عێراق راگەیاندووە، شوێنی ئەوان ناو سەنتەری شارۆچكەی خانەقین نییە، بەڵكو پێویستە سوپا و حەشدی شەعبی بچنە دەرەوەی خانەقین.

 

ناسر یوسف، هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەگەڵ رێكخراوەكان و پێكھاتەكانی خانەقین و ئیدارە گەیشتووینەتە ئەنجامی كۆتایی بۆ چارەسەركردنی گرژییەكانی خانەقین و پێویستە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەكەو رایگەیاندووە "راپۆرتێكیشمان بۆ پەرلەمانی عێراق ئامادە كردووە لەبارەی داواكاریی گەڕانەوەی پێشمەرگە و ئاساییكردنەوەی رەوشی خانەقین".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure