سنور ميديا
293 جار بینراوە 25/5/2019 01:12 PM

دوو ئافره‌ت به‌ ئاگر سوتان و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا.



سنور ميديا 

كاتژمێر 3:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو ژنێك به‌ناوی ( س . ع . م ) له‌دایك بووی ساڵی 1986 پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین به‌ برینداری گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ له‌ حه‌مام به‌ ئاگر سوتاوه‌ و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی نادیاره‌، به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی 80%یه‌و به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی كه‌ دایكی 3 منداڵه‌.

 

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنی كچێك به‌ناوی ( ب . م . ر ) له‌دایك بووی ساڵی 2002 پیشه‌ی كچی ماڵ دانیشتووی گوندی (گرتك) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ برینداری گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ به‌وته‌ی خۆی له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن به‌هۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز سوتاوه‌، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.

 

له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاری ژنه‌كه‌ دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ ڕاگیركردنی هاوسه‌ری ( س . ع . م ). په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕی

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure