مووچه‌
262 جار بینراوە 25/5/2019 10:42 AM

بەغدا ناتوانێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕێت



سنور ميديا 

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "لە هیچ بارودۆخێكدا بەغدا ناتوانێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ببڕێت، چونكە بە یاسا پارێزراوە". داوا لە هەرێم و بەغداش دەكات كێشە نەوتیەكانی نێوانیان چارەسەربكەن.


ئەحمەد حاجی رەشید لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی "مادەیەكی دەستوری هەیە، كە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە و حكومەتی فیدراڵی ناچاردەكات بەردەوام بێت لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەپێی كاتە دیاریكراوەكان و نابێت یاری بە بژێوی هاووڵاتیانەوە بكات".


دەشڵێت "مادەی 10ی یاسای بودجە رێگە لە هەر كەسێك دەگرێت موچە ببڕێت و نەنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان، تەنانەت ئەگەر حكومەتی هەرێم داهاتی نەوت رادەستی ناوەند نەكات".


ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەكردوە، هاووڵاتیانی كورد بەهۆی هەڕەشە بەردەوامەكانی بڕینی موچەوە روبەڕوی پەستانێكی دەروونی زۆر بونەتەوە، داواش لە بەغدا و هەولێر دەكات دوور لە دەزگاكانی راگەیاندن كێشەكانیان تایبەت بەهەناردەی نەوتی خاو چارەسەربكەن.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure