سنور ميديا
183 جار بینراوە 23/5/2019 04:50 PM

سەرۆك كۆمار فەرمانی دەستبەكاربوونی پارێزگای نوێی نەینەوا دەردەكات



سنور ميديا 

دوای ئەوەی رۆژی 13/05/2019، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە 27 دەنگ، مەنسووڕ مەرعیدی وەك پارێزگاری نوێ هەڵبژارد، سەرۆك كۆمار فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ دەركرد.

 

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەنووسراوێك ، كە واژووی خۆی لەسەرە، فەرمانی دەستبەكاربوونی بە مەرسوومێكی كۆماری دەركردووە.

 

بەپێی مەرسوومەكە، لەدوای دەرچوونی فەرمانەكەو بڵاوكردنەوەی لەرۆژنامەی فەرمی، پارێزگاری نوێی نەینەوا دەستبەكاردەبێت.

 

دوای لادانی نەوفل حەمادی عاگوب، پارێزگاری پێشووی نەینەوا، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نەیتوانی پارێزگاری نوێ هەڵبژێرێت، دوای گفتوگۆیەكی زۆر، دواجار بە دەنگدانی ناو ئەنجوومەن ئەو پۆستە یەكلا كرایەوە.

 

یەكێك لە هۆكارەكانی لادانی پارێزگای پێشوو، نقوومبوونی بەلەمێكی گەشتیاریی بوو، كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان كەس.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure