تره‌مپ
284 جار بینراوە 23/5/2019 11:30 AM

دۆناڵد ترامپ ژنێك دەكاتە فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمریكا



سنور ميديا 

سەرۆکی ئەمریکا ژنە بازرگان و فڕۆکەوانێکی پێشوو دەکاتە فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی، پێشی وایە کە ئەو ژنە سەرکەوتوو دەبێت لە ئەرکەکەی.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی تویتێك هەژماری تایبەتی خۆی "باربارا باریت"ی كاندید كردووەو رایگەیاندووە، دڵنیام ئەوە كەسێكی باشە بۆ ئەو پۆستە.

 

باربرا پێشتر كاری باڵوێزی‌و پارێزەری‌و دواتر فڕۆكەوانی كردووە، كە لەو بوارە خاوەنی توانایەكی بەرزە، بۆیە ترامپ كاندیدی كردووە.

 

ناوبراو تەمەنی 68 ساڵەو لە فیلەندا باڵوێزی ئەمریكا بووە لەساڵەكانی 2008 و 2009، دواتر لە رێگەی "~یروسبایس كوربوریشن چووەتە بواری فڕۆكەوانی‌و تا ساڵی 2017 راهێنانی كردووە.

 

ئەم گۆڕانکارییەی ترەمپ لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ گرژیی و ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و باس لە پێکدادانی سەربازیی نێوان هەردوو وڵات دەکرێت.

 

352982352019_9.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure