هێزى ئه‌مريكا
187 جار بینراوە 23/5/2019 11:27 AM

وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای 100 هەزار سەرباز دەکات بۆ جەنگی وڵاتەکەیان بەرامبەر ئێران



سنور ميديا 

ۆژی چوارشەممە، ٢٢ی مەی ھەریەک لە وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت و وەزیری دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سیناتۆرەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە، تا قەناعەتیان پێبکەن کە ھەڕەشەکانی ئێران چەند مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا.

 

دوابەدوای کۆبوونەوەکە ھەریەک لە مایکل پۆمبیۆ وەزیری دەرەوە و باترک شاناھان وەزیری بەرگری بەوەکالەت لە بەردەم ڕۆژنامەنووساندا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ئەمریکا شەڕی ناوێت، بەڵام پابەندنەبوونی ئێران بە ڕاگرتنی ئاسایشی کەنداو وادەکات ئەمریکا بیر لەشەڕ بکاتەوە.

 

خۆ ئەگەر ئێران ھەنگاوی ئاشتیانە بنێت، ئەوە بڕیارێکی حەکیمانەیە. لەبەرانبەردا ئەندامانی کۆنگرێس بۆ ڕۆژنامەنووسانیان ئاشکرا کرد، کە وەزیری بەرگری داوای کردووە بۆ شەڕ ١٠٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی دەبێت بگاتە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.

 

ئەندامانی کۆنگرێس ئەوەشیان نەشاردۆتەوە، کە داوای زانیاری زیاتریان کردووە لە وەزیرانی بەرگری بەوەکالەت و وەزیری دەرەوە لەسەر ھەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران.

سەرچاوە: کەناڵی سی ئێن ئێن

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure