هێزى ئه‌مريكا
158 جار بینراوە 23/5/2019 11:21 AM

دواين زانيارى له‌باره‌ى ناردنى پێنج هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مريكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر ئێران



سنور ميديا 

دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکا باسیان لەوەکرد، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) تاوتوێی ناردنی پێنج هەزار سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئەوەش دوای بەردەوامی گرژییەکان لەگەڵ ئێراندا دێت.

دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکا، کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت، بە میدیاکانی وڵاتەکەیان راگەیاندووە، ئێستا پێنتاگۆن خوێندنەوە دەکات بۆ پێشنیازێک کە داوای ناردنی 5000 سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، واشنتن پلان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی سەر سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکە دادەنێت، ئەوەش لە رێگای پیشاندانی هێزی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

 

بەوتەی ئەو دوو بەرپرسە ئەمریکییە، پێشنیازەکە لەلایەن فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کراوە، هۆکارەکەشی زیادبوونی هەڕەشەکانی ئێرانە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرباری زیادبوونی ئاڵۆزی و لێدوانە توندەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، بەرپرسانی باڵای هەردوولا جەختیانکردووەتەوە کە نایانەوێت دۆخەکە بگاتە جەنگ و خوازیاری تێکهەڵچوونی سەربازیی نین.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure