سنور ميديا
360 جار بینراوە 21/5/2019 02:08 PM

هونه‌رمه‌ندێكی سلێمانى كۆچی دوایی كرد



سنور ميديا

پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ‌ نه‌خۆشی، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد عه‌لی توانا كۆچی دوایی كرد.

 

به‌یانی‌ ئه‌مڕ سێشه‌ممه‌ 21ی‌ ئایاری‌ 2019 هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا دوای‌ ململانێیه‌كی‌ زۆر له‌گه‌ڵ‌ نه‌خۆشی‌، له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆچی‌ دوایی كرد.

 

نیاز نوری‌ نه‌قیبی‌ سه‌ندیكای‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ كوردستان له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ ھونه‌رمه‌ند ( عه‌لی توانا ) ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ھونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد ⁄ مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلێمانی كۆچی‌ دوایی كرد.

 

هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا له‌ ساڵی 1943 له‌ گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی 1959 له‌گه‌ڵ هه‌ندێك نووسه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌دیبان دروست ده‌كه‌ن و خۆشی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌، هاوكات به‌شداری له‌ چه‌ندین كاری درامیشدا كردووه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure