سعوديه‌
270 جار بینراوە 20/5/2019 05:22 PM

دوو موشه‌ك ئاراسته‌ی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز ده‌كرێت



سنور ميديا 

بەرە بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە هێزە حوسیەكانی یەمەن دوو موشەكی بالیستیان ئاراستەی وڵاتی سعودیە و بەرەو هەردوو شاری شاری مەككەی پیرۆز و جەدە كرد یەكێكیان لەشاری تایف تەقیندرایەوەو ئەوی ترین لەشاری جەدە تەقێندرایەوە.

 

وەزارەتی بەرگری سعودیە ئاشكرای كردوە، هێزە دژە ئاسمانییەكانی عەرەبستانی سعودیە لە شاری تائیف بەرەوڕووی مووشەكی بالیستیكی حوسییەكانی یەمەن بوونەوە كە بەرەو شارەكانی مەككەی پیرۆز و جەدە ئاڕاستەكرابوون و هەردوو مووشەكەكە تێكشكێندراون .

 

ئەمەیەكەم جار نیە حوسیەكان موشەك ئاراستەی شاری مەككەی پیرۆز دەكەن ، بەڵكو لە تەموزی ساڵی (2017) چەند موشەكێكیان ئاراستەی شاری مەككە كرد و هەوڵیاندا وەرزی حەج هەڵوەشێنەوە .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure