نه‌وشيروان مسته‌فا
1520 جار بینراوە 19/5/2019 02:08 AM

وێنه‌ ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده‌ى گۆڕان و يه‌كێتى سه‌ردانى مه‌زارى نه‌وشيروان مسته‌فايان كرد



سنور ميديا

ئەمڕۆ شەممە هاوکات لەگەڵ ساڵیادى کۆچى دوایی نەوشیروان مستەفا رێکخەرى پێشووى بزوتنەوەى گۆڕان ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده‌ى ناڕه‌زى گۆڕان و يه‌كێتى سەردانى مەزارى ناوبراویان کردوە لە گردى زەرگەتە.

 

نەوشیروان مستەفا كاتژمێر 8ی بەیانی 19-5-2017 دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە ماڵەكەی خۆیدا لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد، رۆژی دواتریش لە 20-5-2017 لەسەر وەسیەتی‌ خۆی‌ لە گردی‌ زەرگەتەی‌ سلێمانی‌ بەخاك سپێردرا.



نەوشیروان مستەفا پێشترو لە رۆژی 2015/9/22 بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی ئەڵمانیای كردو لە28 ی‌ نیسانی‌ 2016 گەڕایەوە هەرێمی‌ كوردستان، كێشەی تەندروستی نەوشیروان مستەفا كە بەهۆیەوە چووەتە‌ دەرەوەی وڵات، پەیوەندیدارە بە نەشتەرگەرییەك كە ساڵی 1987 لە ئەڵمانیا بۆی ئەنجامدراوە.

 

 

 

63231852019_985.jpg

396231852019_986.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure