سنور ميديا
223 جار بینراوە 18/5/2019 03:05 PM

رێگه‌ی نێوان كۆیه‌_ دوكان داخرا



سنور ميديا 

بەهۆی خراپیی ڕێگاوبانەوە، دانیشتووانى سنورى ناحیەى ئاشتى لە کۆیە گردبوونەتەوە و ڕێگەى سەرەکیی نێوان دوکان ـ کۆیەیان داخستووە.

 

بەپێی زانیاریەکان، هۆكاری ئه‌م خۆپیشاندانه‌ خراپی رێگای دەشتی كۆیه‌ _ دوكانه‌ كه‌ به‌هۆی بارانی زۆر و بوونی لافاوی زستان و به‌هاری ئه‌مساڵ رێگاكه‌ چاڵ و چۆڵی زۆری تێكه‌وتووه‌ و بووەتە هۆی دەیان رووداوی هاتوچۆ.

 

بەشێک لە خۆپیشاندەران ئاماژە بەوەدەکەن تەنها دوکەڵ و پیسى و خراپکردنى ڕێگاکان بۆ خەڵکى ناوچەکەیە و نەوت و داهاتى بارهەڵگر و تانکەرەکان بۆ خەڵک نیە.

 

داواش دەکەن رێگا سەرەکییەکانى ناوچەکەیان بۆ چاک بکرێت کە زۆر خراپ بوون و ڕۆژ نییە ڕووداوى هاتوچۆى تێدا ڕوونەدات.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای چه‌ندین رووداوی هاتوچۆ به‌هۆی خراپی رێگاوبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌و بانانه‌ ته‌رخان بكات و ده‌ست به‌ چاككردنه‌وه‌یان بكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure