سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم
131 جار بینراوە 18/5/2019 02:21 PM

سەرۆکی هەرێم چ كاتێك سوێندی یاسایی دەخوات؟



سنور ميديا 

فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆکی هەرێم لە کاتی خۆیدا سوێندی یاسایی دەخوات.

 

فرسەت سۆفی، ئەندامی وه‌فدی دانوستانکاری پارتی، ئه‌مڕۆ(شه‌ممه‌)، بە میدیاكانی حزبه‌كه‌ی راگەیاند، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانەوە بەپێی ئەو ماوە یاساییەی دیاری کراوە، دەڕوات بەڕێوەو وتیشی"ئەوەندەی من بزانم، نە ڕۆژێک دوادەکەوێت و نە پێش دەخرێت."

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"ماوەی یاسایی بەپێی یاسای تایبەت بە کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی بە جۆرێک دەبێت کە سێ ڕۆژ بۆ خۆپاڵاوتن، دو ڕۆژ بۆ تانەدان، دو رۆژ بۆ دادگای تەمیز و حەوت رۆژ بۆ سوێند خواردن."

 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبو كه‌ "رەنگە دەستبەکاربونی سه‌رۆكی هه‌رێم کەمێک دوابکەوێت.''

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure