سنور ميديا |
220 جار بینراوە |
18/5/2019 02:12 PM |
|
ئیكسۆن مۆبیل كشایه‌وه
سنور ميديا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18 ئايار 2019، ئیكسۆن مۆبیل كارمه‌نده‌كانی له كێڵگه‌ی قوڕنه‌ی 1 ی شاری به‌سره كشانه‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش رایگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئیكسۆن مۆبیل له كێڵگه‌ی قوڕنه‌ی 1 ی شاری به‌سره، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت نه‌بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر ئێكسۆن مۆبیل رایگه‌یاندبوو، به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌باره‌ی داهاتووی كاره‌كانیان، به‌وردی چاودێری ره‌وشی عیراق ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمیش له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن، چونكه ئێكسۆن مۆبیل به‌رنامه و رێوشوێنی گونجاوی هه‌یه بۆ پارێزگاری له كارمه‌ندان و دامه‌زراوه‌كانی.
ئێكسۆن مۆبیل له كێڵگه‌ی قۆڕنه‌ی 1 سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی عیراق داده‌نرێت.