هه‌رێم و تاران
338 جار بینراوە 18/5/2019 02:21 AM

هەڵوێستی ئێران لەسەر كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم ئاشكرا كرا



سنور ميديا 

سەركونسوڵی ئێران لە شاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان هەرێم و ئێران بەهێزە.

 

مورتەزا عەبادی سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە كوردپرێسی ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستان پێشوازی كردووە لە فراوانكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی لەگەڵ ئێران.
وتیشی"كاڵا ئێرانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمدا جێی خۆیان كردوەتەوە و نەمانی كاڵا ئێرانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێم تێچووەكان لەسەر هاووڵاتییان و حكومەت زیاد دەكات، بۆیە ئاسایییە ئەگەر بەرپرسانی هەرێم بەپێی بەرژەوەندی هاوڵاتیانیان خۆیان لە هەموو بوارەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێم بە باشترین شێوە كەڵك وەربگرن".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرپرسانی حكومەتی هەرێم سوورن لەسەر دەوڵەمەندكردنی سنوورەكانی برایەتی و ئاشتی لەگەڵ ئێران و چەندین جاریش ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی بازاڕچە هاوبەشەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان بكرێن بە شەوانەڕۆژی.

 

سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران بەرانبەر كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم، عەبادی ڕایگەیاند، كابینەی ئێستا و هاووڵاتییانی هەرێم قۆناغێكی سەختیان تێپەڕاندووە بەتایبەتی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی قۆناغێكی دژوار بوو كە هەرێمی كوردستان تێیپەڕاند.


جەختی لەوەش كردەوە، كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە هەلێكی باشدا دەست بە كارەكانی دەكات، بۆیە هاووڵاتییانی هەرێم ئاستی چاوەڕوانییەكانیان زیاتر بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەكرێت حكومەتی نوێی هەرێم بتوانێت چاكسازیی ئابووری و سیاسی بكات بە بنەمای كارەكانی خۆی و هەوڵ بۆ خزمەتكردن بە پراكتیكێكی سەردەمییانە بدات، ئێرانیش بێگومان وەكو خولەكانی پێشووتر شەریكێكی متمانەپێكراو بۆ ئەو حكومەتە دەبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure