سنور ميديا
101 جار بینراوە 16/5/2019 02:03 PM

له‌ ئامێدى بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی میتی تورکیدا تەقییەوە



سنور ميديا

لە سنورى ناحیەى سەرسنگی سەر بە ئامێدی بۆمبێک بە کاروانێکى میتى تورکیا تەقییەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنچ سەربازی میتی تورکیا بریندارن.

 

به‌پێى هه‌واڵى ميدياكان ، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی بەیانی بۆمبێکی چێندراو لە سنوری ناحیەی سەرسنک بە پاسی سەربازانی میتی تورکیادا لە لێواری شەقامێکی سەرەکی تەقییەوەتەوە.

 

ئەو ئۆتۆمبێلانەی میتی تورکیا ویستویانە لە ئامێدیەوە بۆ شاری دهۆک بچن و نزیکەی ٤٠ ئەندامی میتی تێدابووە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەی دهۆک بەڕێکراون.

 

به‌پێى زانياريه‌كان ئەو ئەندامانەی میتی تورکیا بەمەبەستی ئاڵوگۆر بەرەو دهۆک دەچوون کە هەر شەش مانگ جارێک ئاڵوگۆڕ بەسەربازەکان دەکرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure