شاسوار عەبدولواحید
143 جار بینراوە 16/5/2019 01:20 PM

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چووە بەردەم دادوەر



سنور ميديا 

دواى بڕیاری دەستگیرکردنەکەی، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ چووەتە بەردەم دادوەر.

 

به‌پێى زانياريه‌كان لە ئێستادا شاسوار عەبدولواحید لە دادگاى سلێمانیە و لەلایەن دادوەرەوە لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت و پارێزەرەکەشى لەگەڵدایە.

 

لە پەیامێکیشدا پیش ئەوەى بچێتە بەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، ئەوەی ئەوان و هاوڕێکانیان دەیچێژن باجی هەڵوێستەکانیانە نەک هەڵە.

 

باسی لەوەشکردووە، زۆرێک هەن هەڵەی گەورە و تاوانی گەورەیان کردووە، بەڵام ئازادانە دەسوڕێنەوە لەم ولاتەدا.

 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا شاسوار عەبدولواحید هەموو لایەکی دڵنیا کردووەتەوە کە لە جاران بەهێزتر دەبن و کۆڵ نادەن، ئەوەی ئەوان بیری لێ دەکەنەوە چەند ساڵێکی ترە، نەک ئەم وێستگە کاتییە بچوکانەی ئێستا، وەک خۆی دەڵێت ئەمانە تێدەپەڕێت، ئەوەی دەمێنیتەوە بۆ مێژوو و بۆ داهاتوو، راستی و خاوەن هەلوێستییە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure