گۆڕان
442 جار بینراوە 16/5/2019 12:59 PM

گۆڕان ته‌قه‌ى تێكه‌وت
له‌ ئاستى باڵا ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ له‌نێو گۆڕان ده‌ستى پێكرد



سنور ميديا 

بارودۆخ و ڕەوشی كەركوك گەیشتووەتە ئاستێكی ترسناك، ئێستا هەرەشە لە سەر خاك و خەڵكەكەی دروست بووە، ئەوەش لەئەنجامی هەڵە ونادوربینی سیاسەتەكانی یەكێتی و پارتی و بێ هەڵوێستی لایەنەكانی تر بەرانبەر كەركوك و ناوچە كوردستانیە دابڕێندراوەكان هاتووەتە ئاراوە.

 

ئەو هەڵوێستە لەمیانی راگەیەنراوێكی مەلا فەرمان ئەندامی جڤاتی نیشتمانی‌و ئەحمەد عەزیز ئەندامی جڤاتی نیشتمانی‌و ڕێكخەری ژووری ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكان‌و عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەندامی جڤاتی گشتی‌و عەبدوڵڵا حەبیب‌و لەتیف فاتیح فەرەج ئەندامانی ژووری ناوچەكوردستانییە دابڕێندراوەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە.

 

لەراگەیەنراوەكە ئەوەش هاتووە: دوای ڕیفراندۆم و 16/ ئۆكتۆبەر/2017 سیاسەتی تەعریب وپەراوێزخستنی كورد لە كەركوك و خورماتوو و ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكان بە شێوەیەكی بەرچاو سەری هەڵداوەتەوە، بە داخەوە دوای هەوڵێكی زۆرمان لە گەڵ خانەی ڕاپەڕاندن لە كاتی خۆیدا، ئامادە نەبون لە سەر 16/ ئۆكتۆبەربەیاننامەیەك دەربكەن.

 

هەروەها لەراگەیەنراوەكە هاتووە: لە سەرو بەندی ڕێكەوتنی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دروستكردنی كابینەی 9ی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرەڕای پێشنیار و ئیلحاحی زۆرمان لەسەر هەردو ئاستی جڤاتی نیشتمانی و خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گٶڕان هیچ پشك و ئەجێندایەكی ئەوتۆی بۆ كەركوك و خورماتوو و ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكانی تیا نەبو.

 

ئەوەشیان راگەیاندووە، ئێمە پێمان وایە بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر دەستی ئەم سەركردایەتییە لەڕاستە ڕێگاكەی خۆی لای داوە، كە لە پێناویدا دامەزرا (كاركردن لە پێناو هێنانەكایەی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و دژایەتیكردنی گەندەڵی و پیادەكردنی سیاسەتێكی كوردستانی بەرانبەر كەركوك و ناوچە كوردستانییە دابڕێندراوەكان و هێنانەكایەی سیستەمێكی پارلەمانی، لایەنی كەم هاوشێوەی بەغدا و دوركەوتنەوە لە سیستەمی حوكمڕانی بنەماڵەیی)، و چاوەروان دەكەین بزووتنەوەكە بەرەو هەڵدێری گەورەتر بەرن.

 

باشیان لەوەش كردووە، دوای بێ هیوابوونمان لە خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو بارودۆخە، بڕیارمان دا دەست لە كاربكێشینەوە، لێرەوە بەڵێن دەدەین لەسەر ئەرك و كاری سیاسی خۆمان بەردەوام دەبین بۆ هێنانە دی ئەو ئامانجانەی بڕوامان پێ بووە وئاماژەمان پێ كرد، بە تایبەتی سیاسەتێكی كوردی وكوردستانی بۆ كەركوك وناوچە كوردستانیە دایڕێندراوەكان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure