.
420 جار بینراوە 15/5/2019 05:30 PM

ئه‌ندامێكى پێشوى جڤات زانیارییه‌كانى عه‌لى حه‌مه‌ ساڵه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و توێژه‌رێكیش وه‌ڵامه‌كه‌ى عه‌لى به‌ ته‌شویش ناو ده‌بات



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكى پێشوى جڤات زانیارییه‌كانى عه‌لى حه‌مه‌ ساڵه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ڕۆژنامه‌نوسێكیش وه‌ڵامه‌كه‌ى عه‌لى به‌ ته‌شویش ناو ده‌بات.

 

دواى چه‌ند كاتژمێرێك عه‌لى حه‌مه‌ساڵه‌ وه‌ڵامى نوسێنیكى عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى دایه‌وه‌ و به‌وه‌ تۆمه‌تبارى كردوه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى لیستتدا شكستى هێناوه‌ بۆیه‌ ئێستا ڕه‌خنه‌ له‌گۆڕان ده‌گرێت, ئه‌ندامێكى پێشووى جڤاتیش كه‌ ئاگادارى سه‌رجه‌م ڕوداوه‌كان بووه‌ سه‌رجه‌م وه‌ڵامه‌كه‌ى عه‌لى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.


د. محمد عه‌لى ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان له‌وه‌ڵامى نوسێنیكى عه‌لى حه‌مه‌ ساڵه‌ح ده‌ڵیت "لەمانگی ١١ ی ٢٠١٧، ئەندامی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردن بوم و بڕیاری لیژنەکە ئەوەبو ئەگەر ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، عبدواللەی مەلانوری سەرۆکی لیست دەبێت.بڕیاری لیژنەکە ئەوەبو ئەگەر لیستەکەمان تەسلیمکرد، ناوی عبدواللەی مەلانوری بۆ سەرۆکی لیستەکە زیادبکەین نەک ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندن"


ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ " لە کۆبونەوەیەکی (گروپی ھەستانەوە) لە شوقەکەی یوسف محمد لە پاک ستی، شەوی ٢٠١٧/٦/٢٢، وتت (چیاو نما پێیانوتوم دەتکەین بەسەرۆکی لیست بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان). کەواتە تۆ بەدەنگدان و بڕیارێکی دیموکراسی نەبویت بەسەرۆکی لیست! ھەر ئەم وەعدەش بوەھۆی ئەوەی سەرسەختانە بەرگری لەتەوریسی سیاسی بکەیت و پاداشتەکەشت وەرگرت! (ئەڵبەتە لیژنەکانی مانگی ١١ ی ٢٠١٧ و مانگی ٩ ی ٢٠١٨، دو لیژنەی جیاوازبون و نەتوانرا یان نەگونجا لەوەی یەکەمیان جەنابتان فەرزبکەن "

 

میدیاكارێكى پێشووى گۆڕانیش تایبه‌ت به‌سنور میدیاى ڕاگه‌یاند, بۆچونى وه‌هایه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ى عه‌لى حه‌مه‌ ساڵه‌ح بۆ عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى, به‌ناوه‌رۆِكه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ له‌ داڕشتنێكى هێرش كردن ده‌چێت و ئه‌و په‌له‌ پرۆزییه‌ى كه‌ كردویه‌تى ته‌شویش كردنه‌ بۆ سه‌ر ناوه‌رۆِكى ڕاپۆرته‌ بنكۆڵكاره‌ زانستى و پڕ له‌حه‌قیقه‌ته‌كه‌ى عه‌بدوڵا, بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ركیزى خه‌ڵكى و گۆڕانخوازان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ لابدات چى ڕویداوه‌ و ئه‌ویش چ ده‌ورێكى بووه‌ له‌و ڕوداوانه‌دا كه‌ له‌ڕاپۆرته‌كه‌ى عه‌بدوڵادا هاتووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure