دابه‌شكردنى مووچه‌
172 جار بینراوە 15/5/2019 04:44 PM

خشته‌یی نوێی دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان



سنور ميديا

بەپێی خشتەیەکى دابەشکردنی موچە کە وەزارەتى دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە "تاوەکو ڕۆژى ٢٣ى ئەم مانگە سەرجەم وەزارەت و دەستەکان موچەى مانگى شوبات وەردەگرن".


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە ١٦ى ئایارى ٢٠١٩ موچەى وەزارەتى ناوخۆ، ئەنجومەنى ئاسایش، دەزگاى ئاسایش، زێرەڤانی، فەرمانگەى بەرگرى فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت".


وتيشى "بەپێی خشتەکەی وەزارەتی ڕۆژى یەکشەممە ١٩ى ئایارى ٢٠١٩ موچەى وەزارەتەکانى شارەوانى و کارەبا و گواستنەوە و گەیاندن و پلاندانان و کشتوکاڵ، دیوانى چاودێرى دارایی، دەستەکانى مافى مرۆڤ و وەبەرهێنان و دەسپاکى و ژینگە و ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، دەزگاى مین و کۆمسیۆنى هەڵبژاردن دابەشدەکرێت".


ڕۆژى دووشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ موچەى وەزارەتەکانى بازرگانى و ڕۆشنبیرى و لاوان و ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران دابەشدەکرێت.


هاوکات ڕۆژى سێشەممەش ٢١ی ئایاری ٢٠١٩ موچەى خانەنشینى پێشمەرگە و چوارشەممەش موچەى خانەنشینى شارستانى دابەشدەکرێت.


ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٢ی ٢٠١٩یە و سێیەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure